هه‌واڵ

بڕیاری داخستنی تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان هەڵوەشایەوە

بڕیاری داخستنی تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە هەڵوەشێندرایەوە، تا ئەوکاتەی ڕێگەی “گونجاو”یان بۆ دابین دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە “لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی “تونێلی پیرمام” بە ڕووی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی ڕێگا پێدراو و بارنەکردنی کێشی زیادە”.

ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر، لەکاتێکدا دێت، کە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران بڕیار درا بە هاتوچۆنەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو تونێلی پیرمام و بڕیارەکەیش لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی ڕۆژی دووشەم، ڕێککەوتی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو ڕێککەوتە بەدواوە، تونێلی پیرمام بەیەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکان دادەخرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژەی بەوە کردبوو، کە بارهەڵگرەکان وەک ڕێگەی جێگرەوە، دەتوانن ڕێگای (بەستۆڕە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تا دەگاتەوە جووتسایدی باسرمە) بەکارهێنن.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، ئێستا کە زۆربەی ڕێگا سەرەکییەکان بەڕووی هاتوچۆکردنی بارهەڵگرەکان داخراوە و “بەشێک لە ڕێگا جێگرەوەکانیش گونجاونین”.

لەو ڕوانگەیەوە پارێزگای هەولێر دەڵێ: “ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە ڕێگای گونجاویان بۆ دابین دەکرێت، هەروەها لە ڕۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتوچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش ڕێگەپێدراونین”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...