ههواڵ
کونسوڵخانەکانی ھۆڵەندا لە هەولێر و تاران داخران
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/01/ZED-Press-news-df-hawal.jpg)
بەهۆی مەترسی هێرشی ئێرانەوە، هەردوو کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر و تاران داخران و حکوومەتی هۆڵەندایش ڕایدەگەیەنێت، سەلامەتی کارمەندەکانیان لەپێش هەر شتێکەوەیە.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، داخستنی هەردوو کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هۆڵەندا ڕاگەیاند، بەهۆی مەترسییەکانی هێرشی ئێرانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژی یەکشەمی ئەم هەفتەیە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن و لەو چوارچێوەیەدا بڕیار لەسەر کردنەوە یان داخستنی کونسوڵخانەکە لە ڕۆژی دواتر دەدەن.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا دووپاتی کردەوە، کە سەلامەتی کارمەندەکانیان لە پێشینەی کارەکانیانە و بڕیارەکەیان لەپێناو خۆپارێزی و بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران داوە.