هه‌واڵ

پەروەردەی شارەزوور: هەر مامۆستایەک کار بۆ پەکخستنی پەروەردە بکات ڕووبەڕووی دادگای دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕێگەی هۆبەی یاساییەوە، ڕایدەگەیەنێت هەر مامۆستا و فەرمانبەر و وانەبێژێک لەڕێگەی تەشهیر و ناوزڕاندن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەوڵی پەکخستنی پەروەردە بدات، ڕووبەڕووی دادگای دەکەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی یاسایی/هۆبەی یاسایی لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەیان دەکاتەوە، کە هەر فەرمانبەرێکی دەوڵەت “تەشهیر و ناوزڕاندن و کاری ناپەروەردەیی بکات بۆ پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە، یاخود لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیا کۆمێنت و گوتەی نەشیاو بنووسێت بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی ئیداری و سزایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و، لەدۆسیەی کەسی فەرمانبەر ئەرشیف دەکرێت”.

ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لەکاتێکدا دێت کە دوای زیاتر لە سێ مانگ بایکۆتکردنی دەوامی قوتابخانەکان لەلایەن مامۆستایان و وانەبێژانەوە، وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و سنوری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای کۆیە، بڕیاری دەستکردنەوە بە دەوامیان داوە و هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و وانەبێژان ئامادەنین پەیوەندی بە قوتابخانەکانیان بکەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...