هه‌واڵ

بڕیارێک لە بەرژەوەندی باجدەران دەرکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری، بڕیاری دا بە بەخشینی سەرجەم ئەو سزا و سووانەی لە ئەستۆی قەرزارانی باج کەڵەکە بوون.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە نووسراوێک بە ژمارە ٢٩٥٧ی ڕێککەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤، ئاماژەی کردووە، کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و سووککردنی باری سەرشانیان و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی و ئابووری کوردستان (قەیرانی دارایی)، پاڵپشت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت لە لێخۆشبوون لەو سزا و سووانەی کەوتوونەتە ئەستۆی قەرزارانی باج بۆ ساڵانی پێشوو، بە مەرجێک لەماوەی (٩٠) ڕۆژی کار، باجی کەڵەکە بوو لەسەریان بدەن.

بەگوێرەی نووسراوەکە، بڕیاری لێخۆشبوونەکە سەرجەم باجدەران دەگرێتەوە(واتە کەسی سروشتی و کەسی واتایی) بۆ ئەو سزا و سووانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەسەریان کەڵەکە بووە.

هەروەها بڕیارەکە سەرجەم قەرزارانی باجی خانووبەرە و خانووبەرەی میری دەگرێتەوە. بەڵام ئەو کەیسانە ناگرێتەوە کە لەلایەن دادگاکانەوە بڕیاریان لەسەر دراوە.

لە نووسراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە بڕیارەکە ئەم باجدەرانەیش دەگرێتەوە، کە باجەکەیان بووە بە پاژ (قیست) تا کۆتایی ماوەی لێخۆشبوونەکە.

بەگوێرەی نووسراوەکە، بڕیارەکە تا (٩٠) ڕۆژ بەرکار دەبێت و “دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە، فەرمانگەکانی باج لە هەرێمی کوردستان ناچاردەبن بەگرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان بۆ هەموو ئەو قەرزارانی باج کە پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...