هه‌واڵ

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەسەر قەرزی کشتوکاڵی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری دا بە پاکتاوکردنی سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی دژ بە داعش ماونەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٤ کە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ دەرکراوە، وەزارەتەکە ئاماژەی کردووە کە پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و کۆنووسی لێژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان ژمارە ٩٨ی ڕێککەوتی ٤ی ئازاری ٢٠٢٤، بڕیاردراوە لەسەر ئەوەی کە سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی دژ بە داعش هەن، لەسەر بودجەی وەزارەتەکە، پاکتاو دەکرێن.

بەگوێرەی ڕێنماییەکە، ئەو بڕیارە هەریەک لە ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی دەگرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...