هه‌واڵ

بەریتانیا؛ ناوەندی توێژینەوەی ڕەوەندی کوردی دادەمەزرێت

ناوەندی توێژینەوەی ڕەوەندی کوردی بۆ پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان و عێراق لە بەریتانیاوە دەست بەکار دەبێت.

 

نەبەز بازیانی بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەی ڕەوەندی کوردی بۆ پرۆسەی سیاسی لە کوردستان و عێراق بە زێدپرێسی ڕاگەیاند: “زیاتر لە یەک ساڵە بیر لەم پڕۆژەیە و کار لەسەر دامەزراندنی دەکەم، هەستم بە بۆشاییەکی گەورە دەکرد لەم لایەنەوە، ئێستا کە کارەکانی دەستی پێکردووە، زۆر خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی سەنتەری توێژینەوەکەمان”.

گوتیشی “سەنتەری توێژینەوەکەمان تایبەتە بە ڕۆشنکردنەوە لەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان”.

بەگوتەی بازیانی، ئامانجی سەنتەرەکەیان، “ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەکادیمی وردە، پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی بەنرخ لەبارەی داینامیکی و تەحەددیات و دەرفەتەکانی ناوچەکە”.

بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەی ڕەوەندی کوردی بۆ پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان و عێراق باسی لەوەش کرد “لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕەوەندی کوردی، بەخێرهاتنی نووسەران و ئەکادیمیستەکان دەکەین بۆ ئەوەی هاوکارمان بن و بەشداری لە توێژینەوەکانیان بکەن. ئێمە باوەڕمان بە پەروەردەکردنی کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیری زیندوو هەیە، کە دیدگا جۆراوجۆرەکان کۆدەبنەوە بۆ قووڵکردنەوەی تێگەیشتنمان لە دیمەنی سیاسی. دڵنیام پێکەوە دەتوانین کاریگەرییەکی مانادار دروست بکەین و بەشداری لە گوتاری زانستی سیاسی ڕەوەندی کوردی بکەین”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...