هه‌واڵ

لە سلێمانی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی دا تەقییەوە

بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی تەقییەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تەقیوەتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری عەتا سەراوییەوە گواستییەوە، کە خۆی سەلامەتە و كەسی دیكەش زیانی پێنەگەیشتووە.

ئێستا هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...