ههواڵ
دوکان؛ بە درۆن هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و سەرنشینەکانی بریندارن
![Zed Press news زێدپرێس ههواڵ دوکان؛ بە درۆن هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و سەرنشینەکانی بریندارن](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/08/Zed-Press-news-138-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم ٩ی ئابی ٢٠٢٣، لەسەر ڕێگەی دوکان-خەلەکان، بە درۆن هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری جێب لاریدۆ و دوو لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.
بەگوێرەی بەرپرسانی قەزای دوکان، ئۆتۆمبێلەکە دوو سەرنشینی تێدا بووە و هەردووکیان بریندار بوون. هەندێک لە میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، کە یەکێک لە سەرنشینەکان خەڵکی هەڵەبجە و ئەویدی خەڵکی ڕۆژاڤایە.
ئۆتۆمبێلەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا بە تەواوەتی گڕی گرت و دوا بە دوای ڕووداوەکەش هێزەکانی ئەمنی و بەرگری شارستانی سنوورەکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، ئاگری ئۆتۆمبێلەکە کوژێنرایەوە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.