هه‌واڵ

زەمالەی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی چین ڕاگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگەدار دەکاتەوە، کە کۆماری چینی میللی، زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی خوێندنی (ماستەر).

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێک، ئاماژەی داوە، کە هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە، بۆ وردەکاریی زیاتر و پێشکەشکردن، سەردانی ئەم لینکە بکەن. (سه‌ردان بكه‌)

 

مەرج و داواکاریی لایەنی کۆماری چینی میللی:

  1. بڕوانامەی دەرچوون، کە پشت ڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
  2. بڕوانامەی بە نمرە، بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
  3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت ڕاست کرابێتەوە.
  4. بڕوانامەی تەندروستی، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
  5. تێستی زمانی ئینگلیزی، وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیرییەک لە زانکۆکەی، کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بووە.
  6. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
  7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.

 

تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) یان ئەو ئیمێلە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.

 

مەرجی ڕێنماییی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

ماستەر:

 

  • پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێندرابێت.
  • پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی زەمالەکە (چین) دەبێت.

 

تێبینی: بۆ ئەو بەڕێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە بنێرن: (maqsood.mohammed@mhe-krg.org)

 

1) ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.

2) شوێنی کار.

3) بەرنامەی پێشکەشکراو، واتە ماستەر لە بواری

4) ئیمەیڵ.

5) تەلەفۆن (ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە وەتسئاپی لەسەرە).

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...