هه‌واڵ

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت، کە بەئۆتۆمبیل لە هاووڵاتییەکی دا و کوشتی و خۆیشی هەڵات.

ئەمڕۆ چوارشەم ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، تۆمەتبار (س. م. ق) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا، بەهۆی ئەوەی لە ڕێککەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری بە ئۆتۆمبیلەکەی لە هاووڵاتیەکی دابوو بەناوی ( دلێر عەبدولقادر عەبدوڵا) کە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و تۆمەتبارەکەیش هەڵات بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...