هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

لە کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ سبەی سێشەم، دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان هەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی دادگاکە بڵاوکراوەتەوە، بۆ بەیانی سێشەم، ئاماژەی بە تاوتوێکردنی پێنج سکاڵا کردووە، کە دووانیان پێوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

یەکەم سکاڵا لەلایەن جەبار سەند ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دژی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمار کراوە. سکاڵاکارەکە، داوای کردووە، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیار لەسەر نایاساییبوونی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ بدات کە تایبەت بوو بە ناردن و تەرخانکردنی سێ گوژمەی ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان، کە بەسەریەکەوە دەکاتە دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیۆن دینار و بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە قەرز نێردراوە.

هەروەها، سکاڵای دووەم لەلایەن هاووڵاتییەک بەناوی ڕافد ناسر لەسەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پەروەردە لە حکوومەتی عێراق تۆمار کراوە. سکاڵاکارەکە، داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە، ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، کە بۆ داخستنی کەمپەکانی ئاوارەکان تا ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەرکراوە. بەهەمان شێوە، سکاڵاکار داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی عێراق دەکات سەبارەت بە داخستنی نوێنەرایەتییەکانی لە هەرێمی کوردستاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...