هه‌واڵ

ژمارەیەک هەلی دامەزراندن لە ئاکرێ و بەردەڕەش ڕاگەیەندران

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی ئاکرێ ٢٥ دەرفەتی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ دانیشتووانی ئاکرێ و بەردەڕەش ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، پێویستە ئەو کەسەی داواکاری دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست پێشکەش دەکات، دانیشتووی ئاکرێ و بەردەڕەش بێت.

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی ئاکرێ، داوای لە پێشکەشکاران کردووە، زانیارییەکان بەڕاست و دروستی بنووسن و بەڵگەنامەی دروستی خۆیان پێشکەش بکەن، بە پێچەوانەوە فۆڕمی داواکارییەکەی ڕەت دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی ئاکرێ/بەردەڕەش یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانە.

 

لێرە داواکاری پێشکەش بکە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...