هه‌واڵ

چەندین پێشێلکاری لە دەستپێکی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمارکران

زێدپرێس

 

ھاوپەیمانی تۆڕ و ڕێکخراوە نیشتمانییەکان بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی نەبەستراو بەھەرێم، چەندین پێشێلکاری و کەموکوڕی لە دەستپێکی پڕۆسەی دەنگدان تۆمارکراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ڕێککەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی نەبەستراو بە ھەرێم بەڕێوەدەچێت، بەشێک لە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە چوارچێوەی تۆڕەکان و لەژێر چەتری ھاوپەیمانی تۆڕ و ڕێکخراوە نیشتمانییەکان بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی نەبەستراو بەھەرێم، چاودێری پڕۆسەکە دەکەن و بڕیارە سێ ڕاپۆرت لەساتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بڵاوبکەنەوە.

ڕاپۆرتی یەکەم تایبەتە بە کردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان، چەندین پێشێلکاری و کەموکوڕی لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە تۆمار کردووە.

ڕاپۆرتەکە پشتی بەستووە بەو زانیارییانەی لەلایەن ٦٦٠ چاودێری پڕۆسەی دەنگدانەوە تۆمارکراون و لە یەکەم زانیارییدا ڕوونی دەکەنەوە، کە لە کۆی ٦٦٠ وێستگەی دەنگدان کە چاودێرەکانیان تێیدا ئامادەن، تەنیا ٦٤١ وێستگەی دەنگدان لە کاتی دیاریکراوی دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدانەکە لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی کراونەتەوە و ١٩ وێستگەی دیکە لەکاتی دیاریکراودا بەڕووی دەنگدەراندا نەکراونەتەوە.

 

زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەن:

– ٨٢ ناوەندی دەنگدان، گەیشتن پێیان ئاسان نەبووە.

– ٨٦ حاڵەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە نزیک و لەناو ناوەندەکانی دەنگدان ھەبووە.

– ٦ حاڵەتی ھەوڵدان بۆ ڕێگری لە دەنگدەر ھەبووە، بۆ چوونە ناو ناوەندی دەنگدان.

– ١٥ حاڵەتی ڕێگری لەچوونە ژوورەوەی بریکاری قەوارەی سیاسی بۆ ناو ناوەندەکانی دەنگدان ھەبووە.

– ٣٠ حاڵەتی ئامادەنەبوون و کەمی کارمەندی دەنگدان لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان ھەبووە.

– ١٨ حاڵەتی چالاکنەبوونی ئامێرە بنەڕەتییەکانی دەنگدان ھەبووە.

– ٣٢ حاڵەتی نەبوونی کامێرای چاودێری بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن ھەبووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...