هه‌واڵ

ئەمریکا نیو ملیۆن دۆلار بۆ دەزگای مین دابین دەکات

شاندێکی باڵای دەزگای مین لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی   (WRA) کۆبوونەوە و لەڕێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ITF)یشەوە، نیو ملیۆن دۆلار بۆ تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

شاندێکی باڵای دەزگای مین لە سویسڕا بە سەرۆکایەتی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەگەڵ ناتالی وەزیر بەرپرسی ئۆفیسی(WRA)  کە تایبەتە بە کەمکردنەوە و لابردنی چەک و سەر بەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، کۆبوونەوە.

جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین کۆبوونەوەکەیانی بە “ئەرێنی” ناوبرد و ڕایگەیاند، تاوتوێی گیروگرفتەکانی کاروباری مین لە عێراق و کوردستان و چەند پرسێکی تری کاروباری مینیان لەگەڵ کردوون و لە ئەنجمادا تواندرا بەڵێنی ئەوەیان لێوەربگیرێت کە بڕی نیو ملیۆن دۆلار بۆ تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ITF) دەبین بکرێت.

جەبار مستەفا  ئاماژەی دا: “بەهۆی ئەوەی گرفتی سەرەکی دەزگای گشتی کاروباری مین نەبوونی ئۆتۆمبێل بووە بۆ تیمەکانی مینلابەری، ڕۆژانە دەیان تیم نەتواندراوە بگەنە سەر کێڵگە مینەکان و ئەمەش کاری کردبووە سەر کەمکردنەوەی ڕووبەری پیسبووی خاکی چێنراو بە مین و تەقەمەنی، لەڕێگەی ئەو بڕە هاوکارییەوە دەتوانین ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرین بۆ تیمەکانی مینلابەری لە سەرجەم هەرێمی کوردستان”.

بەگوێرەی دەزگای گشتی مین، لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان سەرجەم گریبەستەکانی بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل هەڵوەشێندرانەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تیمەکانی مینلابەری گرفتی چوونیان بۆ سەر کێڵگە مینەکان بۆ دروست ببێت و نەتوانن وەک  پێوست  ڕووبەری خاکی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی کەم بکەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...