هه‌واڵ
ئاراستەکان

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە دیداری زێدپرێس

لە چوارچێوەی دیدارەکانی نێوان گوتەبێژانی دامەزراوەکانی حکوومەت و میدیاکاران، لە ئۆفیسی سەرەکی زێدپرێس لە شاری هەولێر، میوانداری دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دیدارەکە، ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، بە بەشداری ژمارەیەک لە میدیاکارانی کەناڵە جیاجیاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لە دەسەڵات و تایبەتمەندییەکانی وەزارەتەکەیان و لەو چوارچێوەیەشدا شێوازی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ میدیاکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، جەختی لە پابەندبوونی وەزارەتەکەی بە خستنەڕووی داتا و زانیاریی بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کردەوە؛ باسی لەوە کرد، پێشینەی کاری ڕۆژنامەوانی و ساڵانێک کارکردنی وەک میدیاکار، یارمەتیدەر بووە لە دامەزراندنی پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ میدیاکاران و لە ڕەخساندنی دەرفەتێکی یەکسان لەبەردەم میدیاکاران لە دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکانی گرێدراو بە وەزارەتەکەیان.

بەشدارانی دیدارەکە، پێکەوە گفتوگۆیان کرد، لەسەر ئەو ئاستەنگ و دەرفەتانەی لە دەستگەیشتن بە زانیاری و لە پەیوەندی لە نێوان میدیا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان هەن.

دیدارەکانی زێدپرێس بەردەوام دەبن، بە ئاڕاستەی بونیادنانی پەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان میدیاکان و دامەزراوە فەرمییەکاندا؛ لەڕووی دەستگەیشتن بە زانیاری و دەرفەتی یەکسان لەبەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە بەردەستخستنی زانیاری.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...