هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ ڕووداوی تەقەکەکردنەکەی نێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ و چەند کەسێکی تر لە پرسەیەکی شاری هەولێر، بڵاوکردەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوەیەک لە لیستی (١٢٩) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

 

بەداخەوە جارێکی تر لە ڕێگەی نانەوەی ئاژاوە، بەهۆی ترس لەهەڵبژاردن و شکستی هەڵبژاردن، لە ماوەی چەند ڕۆژێکە، دووەم جارە لە ڕێگەی کاری ئاژاوەگێڕییەوە، هەوڵ بۆ تێکدانی هەڵبژاردن دەدرێت.

 

دیارە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٤ لەکاتی بەشداری کردنی شاڵاو کۆسرەت رەسول لە پرسەی کۆچکردوو (تۆفیق حاجی حەمەکە) کە خانەوادەیەکی یەکێتین، کوڕێکی (قەهاری سابیر عەلکە) لەناو مزگەوت قسەی نەشیاو دەکات، لە بەرامبەردا، لەپای ڕێزگرتن لە حەرەمی مزگەوت و نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینی میللەتەکەمان و خانەوادەی کۆچکردوو، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وەڵامی ناداتەوە، هەرچەندە لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەم جارە ئەم ئاکارە ناشیرینە لە بازاڕی هەولێر و لە حەرەمی مزگەوتیش دووبارە بووەتەوە.

 

پاشان، پاسەوانەکانی قەهار، لەکاتی جێهێشتنی مزگەوت لەلایەن شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، لە ناو مزگەوتەکەدا تەقە دەکەن.

 

تەواوی ئەو کار و کردەوانە بە هەوڵی نەزۆک دەبینین بۆ تێکدانی ئارامی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. ئەم کردارانەش بەڕوونی ترسن لە هەڵبژاردن و پێچەوانەی دروشمەکانی خۆیانن؛ ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە دۆڕان و شکست چاوەڕوانییان دەکات.

 

جارێکی تر، وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تەئکید لە با نگەشەیەکی هێمن و مەدەنی و دیموکراسی دەکەینەوە؛ و داواکارین لە هەموو لایەنەکان بانگەشەیەکی هێمن و ئارام بە ڕێوەببەن.

 

کاروان گەزنەیی

وتەبێژی ڕەسمی لیستی (١٢٩) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...