هه‌واڵ

دوو کۆمپانیای هاوردەکاری دەرمان لە هەولێر داخران

بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، دوو کۆمپانیای دیکەی هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، داخران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستیی، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، لە بەردەوامیی پشکنین و بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، داخران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە “تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کواڵیتی خراپ، نایاسایی و قەدەخەکراو، سەرپێچیکارانیش رێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

ئەوە لەکاتێکدایە، کە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤دا، بە هەمان شێوە، پێنج کۆمپانیای دیکەی هاوردەکردنی دەرمان، بەهۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر لە شاری هەولێر داخران.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، هاونیشتمانییان ئاگاداردەکاتەوە کە تەنیا دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...