هه‌واڵ

لە هەولێر پێنج کۆمپانیای هاوردەکاری دەرمان داخران

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانی لە هەولێر، داخست.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی دا، کە “لە بەردەوامیی پشکنین و بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، داخران”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، “تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ ڕێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کوالێتی خراپ، نایاسایی و قەدەخەکراو، سەرپێچیکارانیش ڕێکاری یاساییان لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر”.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، هاونیشتمانییان ئاگاداردەکاتەوە کە تەنیا دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...