هه‌واڵ

فەرمانی دامەزراندنی زیاتر لە ٣٠٠ پاسەوانی پەرلەمانتاران درا

سەرجەم پاسەوانانی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە ژمارەیان زیاتر لە ٣٠٠ پاسەوانە، لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دادەمەزرێندرێن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ بە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەرکراوە، ئاماژە کراوە، کە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە دامەزراندنی سەرجەم پاسەوانانی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە گرێبەستێکی نوێ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ.

بەگوێرەی نووسراوەکە، پاسەوانە دامەزراوەکان لەڕۆژی دەستبەکاربوونیانەوە لە ئەرکی نوێیاندا شایستەی داراییان بۆ هەژمار دەکرێت.

هەر لە نووسراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە لە کۆی ئەو سێ پاسەوانەی پێشتر بۆ هەریەک لە ئەندامانی پەرلەمان دابینکراوە، بەپێی لیستی هاوپێچیان یەک پاسەوان بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ هەریەک لە ئەندام پەرلەمانەکان بەردەوام دەبن و دوو پاسەوانەکەی دیکە دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ و ئەرکی تازەیان پێدەسپێردرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، کە دوای تەواوبوونی ماوەی ساڵەکە، ئەو پاسەوانەی لەگەڵ هەریەک لە پەرلەمانتارەکان بوون، دەخرێنەوە سەر وەزارەتی ناوخۆ و ئەرکی تازەیان پێدەسپێردرێت.

فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە، واتە لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە کاری پێدەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...