ههواڵ
ئاسایشی سلێمانی: “دووپشک” دەستگیر کرا
دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی، دەستگیرکردنی ئەو گەورە قاچاغچییە ڕادەگەیەنێت کە بە دووپشک ناودەبردرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) بە فەرمانی دادوەر، لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤، “گەورە قاچاغچییەکی بازرگانکردن بە مرۆڤ بەناوی (ب. ک. م) کە ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیر بکات و ڕادەستی یاسا کرا”.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتییان کە “هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان”.
زیاتر دەڵێ: “ئێستا تۆمەتبار بە ماددەی (٥) لە یاسای ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە”.