هه‌واڵ

ئاسایشی سلێمانی: “دووپشک” دەستگیر کرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی، دەستگیرکردنی ئەو گەورە قاچاغچییە ڕادەگەیەنێت کە بە دووپشک ناودەبردرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) بە فەرمانی دادوەر، لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤، “گەورە قاچاغچییەکی بازرگانکردن بە مرۆڤ بەناوی (ب. ک. م) کە ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیر بکات و ڕادەستی یاسا کرا”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتییان کە “هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی  و سەقامگیری بۆ هەمووان”.

زیاتر دەڵێ: “ئێستا تۆمەتبار بە ماددەی (٥) لە یاسای ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...