لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەزار و ٢٩٢ ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران تۆمارکراوە
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زاری سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، ڕایگەیاند: “لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و ٢٩٢ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی هەڵدێران و خنکان و ڕووداوەکانی دیکە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تۆمار کراون”.
ڕووداوەکان بەم شێوەیەن:
پارێزگای هەولێر: ٣٥٨ ڕووداو
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: ٣٥١ ڕووداو
پارێزگای سلێمانی: ٢١٧ ڕووداو
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: ١٣٢ ڕووداو
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: ١١٥ ڕووداو
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین: ٩٨ ڕووداو
پارێزگای هەڵەبجە: ٢١ ڕووداو
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە، ٦٢ کەس گیانیان لەدەست داوە کە بەم شێوەیەیە:
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: ١٧ کەس
پارێزگای هەولێر: ١٦ کەس
پارێزگای دهۆک: ٩ کەس
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: ٨ کەس
پارێزگای سلێمانی: ٨ کەس
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: كەسێك
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: كەسێك
پارێزگای هەڵەبجە: كەسێك
ئاکرێ: كەسێك