هه‌واڵ

لاهوور شێخ جەنگی: نابێت چیتر ململانێ سیاسییەکان تێکەڵ بە بابەتی مووچە بکرێت

لاهوور شێخ جەنگی لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندرۆ بیزلی کونسڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر ڕایگەیاند، نابێت چیتر ململانێ سیاسییەکان تێکەڵ بە بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت.

 

ڕۆژی ١٦ی ئاداری ٢٠٢٥، لاهوور شێخ جەنگی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی كونسوڵى گشتيی بریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی بڵاوکراوەتەوە، گفتوگۆیان لەبارەی “دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچەکە و مەسەلەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم” کرد.

 

لاهوور شێخ جەنگی دەڵێ: “جەختمانکردەوە لەسەر پێویستی گۆڕانکاریی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی کە پایەکانی حکومڕانی بەهێز بکرێت و دەستی دەرەکی دوربخرێتەوە کە بۆتە ڕێگر لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەکردنی وڵات”.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە: “دەبێت چیتر ململانێ سیاسییەکان تێکەڵ بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکرێت، هەرێم و بەغداش بیر لە چارەسەری ڕیشەیی کێشەکان بکەنەوە کە ساڵانێکی زۆرە هاووڵاتییان باجەکەی دەدەن”.

 

“دەربارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم جەختمانکردەوە کە دەبێت حکوومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کە ڕەنگدانەوەی خواست و داواکارییەکانی خەڵک بێت، نەک لەسەر بنەمای دابەشبوونی دوو زۆنی و دوو حزبی پێکبهێنرێت”، لاهوور شێخ جەنگی وا دەڵێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button