هه‌واڵ

شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی پرسه‌ی ڕەئیسی ده‌كات

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، کە لە هەردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران و جێگرانیان پێکهاتووە، بۆ بەشداری لە پرسەی سەرۆککۆماری وڵاتەکە، سەردانی ئێران دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و یاوه‌رانی، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌ن.

بەگوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکە لە: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ پێك دێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button