هه‌واڵ

وەزیری پێشمەرگە: پابەندین بە جێبەجێکردنی تەواوی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی (پێنتاگۆن ـ پێشمەرگه)

وەزیری پێشمەرگە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ناو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی (پنتاگۆن-پێشمەرگە) دووپات دەکاتەوە و دەڵێ: “هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکان دڵخۆشکەرن”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عەبدولخالق بابیری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان وەزارەتی پێشـمەرگە و تیمی باڵای ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا، بە گرنگییەوە باس لە پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی سەرجەم هێزی پێشمەرگە کرا. لە چوارچێوەی پێکهێنانی لیوای زیاتری هاوبەش و جێکردنەوەیان لە دروستکردنی فیرقەی نوێدا.

هاوکات پرسی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەو ڕەشنووسەی لەماوەی ڕابردوو کاری لەسەر کراوە”.

وەزیری پێشمەرگە، ڕوونی کردەوە: “هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکان دڵخۆشکەرن، و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، پڕۆسەی یەکخستنەوە و کۆکردنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ بۆ سەر وەزارەت بەردەوامی دەبێت”.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، کۆڵونێڵ گاچێڕۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایشی ئەمریکا لە هەرێم و ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هاوپەیمانان، پوختەیەکی لەسەر ئامانجە هاوبەشەکانی کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی یەکخستنەوە و هەیکەلی نوێی وەزارەت و پڕۆسەی  چاکسازیی پێشمەرگە و دروستکردنی فیرقەکان خستەڕوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...