هه‌واڵ

عێراق بڕیاری لەسەر دەرکردنی باڵیۆزی سوید دا

زێدپرێس-بەغدا

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکات، کونسڵخانەی عێراق لە سوید بکێشێتەوە و هەروەها داوا لە باڵیۆزی سوید دەکات خاکی عێراق جێبێڵێت.

باسم عەوادی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣،ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی عێراقی ڕاسپارد، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بکشێنێتەوە. هەروەک داواى لە باڵیۆزى سوید لە بەغدا کردووە، بۆ جێهێشتنی خاکى عێراق، “لە بەرانبەر ئەوەى حکوومەتى سوید چەندین جار ڕێگەى بە سووتاندنى قورئانی پیرۆز و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سوتاندنى ئاڵاى عێراق داوە”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...