هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی عێراق دەکەین

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان ڕێککەوتوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دا.

قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە، هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان ڕێککەوتوون و گوتیشی: “دەمێنێتەوە سەر چۆنیەتی ڕادەستکردنەکە و شاندەکانی هەرێم و بەغدایش لەسەر میکانیزمی ڕادەستکردنەکە ڕێکدەکەون”.

ئەو، دووپاتی کردەوە، کە “ئێمە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لارییەکمان نییە لەسەر ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ عێراق”.

سەبارەت بە لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕوونیکردەوە، کە لیستەکە بۆ بەغدا بۆ دەنێرن و پێشتریش بۆیان ناردراوە، بەڵام لە ئامادەکردن و ناردنی لیستەکە لەسەر میکانیزمێک ڕێککەوتوون کە هەردوولا بەباش و گونجاوی دەزانن.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دا، لەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...