هه‌واڵ

کەشناسی پێشبینی لێزمەباران دەکات

بەشی پێشبینی کەشناسی، بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ پێشبینی تاوە باران و بروسکە لە هەولێر و دهۆک دەکات و بۆ سبەی هەینییش بەگشتی نمەباران دەبێت، بەڵام ئەگەری لێزمەباران لە ناوەندی هەولێر و دەوروبەری هەیە.

 

بەگوێرەی بەشی پێشبینیی کەشناسی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا نمەباران دەبارێت؛ لەکاتەکانی ئێوارەدا و بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری گۆڕانی بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە هەیە لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و دەوروبەری.

کەشناسی پێشبینیکردووە، بۆ سبەی هەینی، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین سەرەتا بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت و  لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، بەجۆرێک هەندێک کات بۆ ماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت لە ناوەندی شاری هەولێر و دەوربەری و هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...