خوێندنی باڵا پۆستی هەردوو سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە، هەردوو پۆستى (سەرۆکى زانکۆى گەرمیان) و (سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت و دەڵێ، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
١. سەرۆکى زانکۆى گەرمیان
٢. سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە
مەرجەکان:
١. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
٢. نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣. خزمەتى لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
– ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
– لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان.
– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
– دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێککەوتى (29/2/2024) ڕۆژى (پێنجشەم) دەبێت.
– هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.
پێشکەشکردنی داواکاری