ههواڵ
ژمارەیەک هەلی دامەزراندن لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا
ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ٢٤ دەرچووى پسپۆڕییەکانى (پەرستارى زانکۆیى) و (یاریدەدەرى سڕکار) بە شێوەى گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین دادەمەزرێنن.
دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگە لە پسپۆڕییەکانى ئاماژەپێدراو کە نیشتەجێى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرینن، دەتوانن لە ڕێگاى لینکى خوارەوە فۆڕمى داواکاریی دامەزراندن پڕ بکەنەوە و دواوادەى ناردنى فۆڕمى داواکارى، ڕێککەوتى ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەبێت.
داواکاریی پێشکەش بکە؛