هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەی هاتوچۆ لەسەر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلی نوێی مۆدێل ٢٠٢٤یان کڕیوە، تۆمارکردن لە ١ی ئەیلوولەوە دەست پێدەکات و ئەگەر تا کۆتایی مانگەکەیش ئۆتۆمبێلەکەی تۆمار بکات، پێبژاردنی بۆ ناکرێت سەبارەت بەو ماوەیەی پێشتر ئۆتۆمبێلەکەی لەلابووە.

ئەمڕۆ چوارشەم ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، هاووڵاتیان و شوفێر و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکەنەوە، کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلی ساڵی نوێ لە ڕێککەوتی ١ی ئەیلوول (١ی ٩) دەستپێدەکات بۆ هەموو ساڵێک.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، دەڵێ، هەر هاووڵاتییەک ئوتومبێلی مۆدیل ٢٠٢٤ی کڕیبێت، دەتوانێت لە ١ی ئەیلوولەوە دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی بکات و ئەو ماوەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لەلابووە  بەبێ تۆمارکردن، ئەگەر لە ٦٠ ڕۆژیش ڕەتیکردبێت، سزای دواکەوتنی بۆ هەژمارناکرێت، بەمەرجێک ڕۆژی تۆماری نەگاتە کۆتایی مانگی ئەیلوول و بەپێچەوانەوە ئەو ماوەیەی پێشتریش کە ئۆتۆمبێلەکەی لەلابووە بەبێ تۆمارکردن، بەسزای دواکەوتن هەژماردەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...