هه‌واڵ

بۆ جاری دووەم هەڵبژاردن لە ڕۆژئاوای کوردستان دواخرا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵبژاردنی بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ دواخست.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کۆمسیۆنەکە ئەمڕۆ پێنجشەم، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا، بڕیارێکی نوێی لەبارەی دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی بڕیاری کۆمسیۆن، هەڵبژاردنەکە بۆ مانگی ئابی ٢٠٤ دواخراوە.

بڕیاربوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ٣٠ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام لە ١١ی ئایاردا کۆمسیۆن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بۆ ١١ی حوزەیران دواخست.

ئەوە، دەبێت بە دووەمین بڕیاری کۆمسیۆن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەژین، کە نزیکەی سێ ملیۆنیان مافی دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردنەکەیان هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...