ههواڵ
ناوی ١٣ هەزار و ١٢٠ خاوەن پێداویستی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/01/ZED-Press-news-df-hawal.jpg)
لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە، لیستی ناوی ١٣ هەزار و ١٢٠ خاوەن پێداویستی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەم، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی ١٣ هەزار و ١٢٠ خاوەن پێداویستی تایبەتیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کردووە، تا بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لیستەکە ناوی نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی لەخۆگرتووە.