ههواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە: لەبری مووچە هاوکاری پێشمەرگە دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی دەست بەدابەشکردنی هاوکاریی مانگی پێنج بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بڕیاردرا کە ڕۆژی دووشەم ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت”.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ: “ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە”.