هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی ڕەتکردەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵاکەی مەسرور بارزانی سەبارەت بە سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە و کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەست پێدەکەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

هاوکات دادگای فیدڕاڵی، ئەو بڕیارە وەلائییەی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەریکردبوو، هەڵوەشاندەوە.

لە ٧ی ئایاری ئەمساڵ، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە فەرمانێکی وەلائی دەرکرد و تیایدا داوای ڕاگرتنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەم لە ماددەی دووەمی سیستەمی تۆمارکردنی کاندیدان و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.

بڕیارەکەی دادگا، پێوەست بوو بەو سکاڵایەی پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشکەشی دادگاکەی کردبوو.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، کارەکانی ڕاگرت تا ئەوکاتەی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکرێتەوە.

ئێستا، دوای ڕەتکردنەوەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانە وەلائییەی پێشتر دادگا دەریکردبوو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەست بە کارەکانی پێوەست بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...