هه‌واڵ

وەزیری ئەوقاف: نزیکەی ١٥ هەزار کەس بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە حەج

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی ١٥ هەزار کەس بە ڤیزای موجامەلە و گەشتیارییەوە گەشتی حەجیان کردووە و ٣٠ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانیش لە مەککە گیانیان لەدەستداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، جگە لەو ژمارەیەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە لە ڕێگەی وەزارەتەوە حەجیان کردووە و ژمارەیان چوار هەزار و ٦٨٥ کەس بووە، ژمارەیەکی دیکەیش لە ڕێگەی ڤیزای “موجامەلە” کە کونسوڵخانەی سعوودیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشیان کردووە، گەشتی حەجیان کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی ٣٠٠ ڤیزای موجامەلە لە هەولێر دراوەتە دامەزراوەکان و کەسایەتییەکان و ئەو پڕۆسەیەش هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی ئەوقافەوە نییە.

پشتیوان سادق باسی لەوەش کرد، ژمارەیەکی دیکە بە ڤیزای گەشتیاری گەشتی حەجیان کردووە، کە بە ڤیزای ساڵیی ناودەبرێت و وەک گوتی: “بەگشتی نزیکەی ١٥ هەزار کەس لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیاری و ڤیزای موجامەلەوە گەشتی حەجیان کردووە”.

بەگوتەی وەزیری ئەوقاف، لەماوەی حەجی ئەمساڵدا، ٣٠ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە مەککە گیانیان لەدەستداوە، کە تەنیا یەک کەسیان لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و بە فەرمی گەشتی حەجی کردووە و سەرجەم ئەوانی دی بە ڤیزای گەشتیاریی حەجیان کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...