هه‌واڵ

سبەی لە ١٩ بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەش دەکرێت

زێدپرێس

بەیانی سێشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٣، لە ١٩ بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی حکوومی بە نرخی ٧٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکرێت.

ژمارەیەک لە بەنزینخانەکان لە ناوەندی هەولێر و ئەوانی دی کەوتوونەتە شارەدێ و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێرەوە.

ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشکردنی بەنزین لە هەولێر، سەرجەم بەنزینخانەکانی شارەکەی ئاگەدار کردەوە، کە هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا دەتوانێت ٤٠ لیتر بەنزین بکڕێت و بە پێچەوانەوە بەنزینخانەکان سزا دەدرێن.

ماوەیەکە بەنزین لە شاری هەولێر، بە تەواوەتی نرخەکەی بەرزبووەتەوە و قەرەباڵغی زۆریش لەبەردەم بەنزینخانەکاندا دروستبووە، بەتایبەت بۆ ئەو شوفێرانەی هەوڵدەدەن بەنزینی نۆڕماڵ یان ئەو بەنزینەی لە ژێر چاودێری وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا دابەش دەکرێت، بکڕن. بەو هۆیەوە کە نرخەکەی ٧٥٠ دینارە بۆ هەر لیترێک.

هەفتەی ڕابردوو، وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەیرانی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، ڕێگەپێدانی بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەنزین دەرکرد، کە دەتوانن بەنزین بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن و هاوکات بردنە دەرەوەی بەنزینی لە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە قەدەغە کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...