ههواڵ
تۆمارکردنی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژکرایەوە
تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانی و کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ٢٧ی حوزەیران درێژکرایەوە.
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن بۆ جاری دووەم ماوەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانی و کاندیدانی تا ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ درێژکردووەتەوە.
تا ئێستا چەند هاوپەیمانی و لیستی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنەوە تۆمارکراون و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.