هه‌واڵ

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی سێ بابەت کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینان کۆدەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەم ٣ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوتوێیی پرسەکانی پێوەست بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکوومەتی فیدڕاڵی، بەگوێرەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینیی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ دەکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران، بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی (٦)ی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی (٥) و (٦) ی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی بابەتی وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا، دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕێککەوتی ١ی تەمووزی ٢٠٢٤ ئەنجام درا، تاوتوێ دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button