هه‌واڵ

سوپای تورکیا گەیشتە ناو گوندی سەرگەلێی قەزای ئامێدی

تورکیا هێزی زیاتر لە سنوری دهۆک جێگیر دەکات و ئەمڕۆیش هێزەکانی سوپای تورکیا چوونە ناو گوندی سەرگەلێی سەربە قەزای ئامێدی.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، لەکاتژمێر ٢:٣٠ خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، ٤٥ تانک و زرێپۆشی سوپای تورکیا لە ڕێگەی “ناحیەی بامەڕنێ”وە بە قەزای ئامێدیدا تێپەڕبوون و چوونە ناو گوندی سەرگەلێ لە قەزای ئامێدی.

ئاماژەی دا: “هێزەکە لە پشتی گوندی سەرگەلێ جێگیرکراوە و لەبەرەبەیانی ئەمڕۆشدا، سێ جار ناو گوندی سەرگەلێ بۆردمانکراوە”.

ئەندامەکەی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT) ڕایگەیاند: “لەگەڵ هاتنی هێزەکەی تورکیادا، بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردمانی گوندەکانی نێوان “گەلی ڕەشاڤا و گوهەرزێ”یان کردووە”.

زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکەن، گوندی سەرگەلێ بە دووری ٦ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی و ئێستا ٤٧ خێزان لەناو گوندەکەدا دەژین. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ٥٥٪ی دارستان و زەوی کشتوکاڵیی گوندەکە سووتاون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...