هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: بۆ خاڵی سفرمان مەگێڕنەوە

زێدپرێس

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، سوورن لەسەر جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام دەبێت لایەنەکانیش بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.

ئەو گوتانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لە میانەی کۆبوونەوەیان هات، لەگەڵ ستیڤن چارڵس هیچن باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق.

دانیشتنەکە، دوێنێ سێشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٣ بوو. پاشتر قوباد تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕای گەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ستیڤن چارڵس هیچن باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق جەختیان کردەوە، کە دەبێت هەموو لایەک پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە تا مافی هەمووان پارێزراو بێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بێمتمانەیی هۆکاری سەرەکی زۆربەی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و هەروەها کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیشە، “پێویستە لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان لەپێناو دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ کوردستان و عێراق هەوڵی گەڕاندنەوەی متمانەی نێوانیان بدەن و نابێ چیتر هاووڵاتییان باجی ناکۆکی سیاسی و بێمتمانەیی نێوان لایەنەکان بدەن”.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، گوتوویەتی “سورین لەسەر جێبەجێکردنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەموو هەوڵێکیش دەدەین تا ناکۆکییە سیاسییەکان و ئەو گرژییەی ئێستا هەیە کاریگەری لەسەر ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە نەبێت، بەڵام دەبێت لایەنەکانیش بەرپرسانە مامەڵە بکەن و نەمانگەڕێننەوە بۆ خاڵی سفر”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...