ههواڵ
دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی حکوومەتی هەرێم یەکلایی کردەوە
دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵایەکی دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەکرد.
ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٤، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵایەکی لە دژی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە، کە داواکار لە سکاڵاکەیدا داوای دەکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت.