ههواڵ
وەزیری پەروەردە فەرمانێک وەزاری بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن دەرکرد
![Zed press bkn](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/07/360357584_937281290902235_310836983638708251_n-780x470.jpg)
زێدپرێس
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاری بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە دەرکرد.
بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەکە، ڕۆژی یەکشەم ٢٢ی تشرینی یەکەم خوێندن لەو سنورانە دەست پێدەکاتەوە.
هەر بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەکە، وەزیری پەروەردە سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردەکان و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و یەکەی سەرپەرشتیاری ڕاسپاردووە بۆ لەبەرگرتنی تەواوی ڕێکارە کارگێرییەکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانە وەزارییەکە و دەستکردنەوە بە خوێندن لە ڕێککەوتی دیاریکراودا.