هه‌واڵ

لە هەولێر چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتی هەوا دادەنرێت

لەژێر فشاری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دا لەسەر دانانی چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتی هەوا لە هەولێر.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دا لەسەر دانانی چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتی هەوا لە هەولێر، ئەوەیش لە ڕێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتمەند پاش تاوتوێكردنی چەندین دەرخستەی جیاوازی كۆمپانیا پێوەندیدارەكان بەپێوانەكردنی كوالێتی هەوا لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە.

ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر دامەزراندنی چەند وێستگەیەکی پێوانەکردنی کوالێتی هەوا لە هەولێر، دوابەدوای ئەو هەڵمەتە دێت کە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێوەست بە پیسبوونی هەوای شارەکە هەیە و زۆریش لە شارەزایان بانگەشەی ئەوە دەکەن هەڵکشانی ژمارەی شێرپەنجە، بۆ پیسبوونی لەڕادەبەدەری هەوای شاری هەولێر دەگەڕێتەوە.

حکوومەتی هەرێم هەروەها گوتوویەتی، دانانی ئەم چوار وێستگەیە پاش تەواوكردنی ڕێكارە كارگێڕییەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێوانەكردنی بڕ و جۆری پیسكارەكانی هەوا بەوردیی و زانستییانە لەپێناوی دیاركردن و لادانی سەرچاوە سەرەكییەكانی پیسكردنی هەوا بەپێی ڕادەی كاریگەرییان و خێراكردنی ڕێگەچارەكان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...