هه‌واڵ

هێزەکەی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی گازدا گرتووە

هێزێکی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی گازدا گرت، کە کۆمپانیای هیلالی ئیماراتی بەمەبەستی پەرەپێدان گرێبەستی لەسەر کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤، هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی، کە بەپێی سەرچاوەکانی زێدپرێس لە نزیکەی سێ هەزار چەکدار و زیاتر لە ٢٠٠ هەمەر، ئۆتۆمبێل، شۆفڵ و ئامێری دیکەی سەربازی پێکهاتوون، دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی گاز لە سنوری شارەدێی کوڵەجۆ(کۆکس) لە دەڤەری گەرمیاندا گرت.

کێڵگەکە، پێشتر بەگرێبەست بە کۆمپانیای هیلالی ئیماراتی دراوە، بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی گاز تیایدا و تا ئێستا لەلایەن پۆلیسی نەوت و گازی سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پارێزگاری کراوە.

ناوچەکە، پێشتر لە چوارچێوەی سیاسەتی بەعەرەبکردن، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گۆڕانکاری کارگێڕی بەسەردا هێنراوە و لە کفرییەوە خراوەتە سەر خانەقین و لەدوای ٢٠٠٣یشەوە، وەک بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان مامەڵەی لەگەڵ کراوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button