ههواڵ
ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
![Zed Press news زێدپرێس ههواڵ ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/08/Zed-Press-news-180-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی دوکان-سلێمانی، سێ قوربانی لێکەوتەوە و شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش دیار نەماوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی دوکان-سلێمانی، سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بوونە قوربانی، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەیش بریندارن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستکەوتوو لە پۆلیسی هاتوچۆی دوکان، هەر سێ سەرنشینەکە ئافرەتن و بە نەتەوە عەرەبن.
ڕووداوەکە لە نزیک گوندی کۆتەڵ ڕوویداوە، کاتێک مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تێبینی دەکەن، سێ سەرنشینەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدان، بەڵام شوفێرەکە دیار نەماوە و شوێنەکەی جێهێشتووە.