هه‌واڵ

سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان کرانە گرێبەست

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانە ئایینییەکان بکرێنە گرێبەست.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان بکاتە گرێبەست.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو مامۆستایانە ماوەیەکی زۆرە بەشێوەی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان وانە دەڵێنەوە و “خزمەتێکی زۆریان بە خوێندن ئایینی کردووە لەماوەی ڕابردوو، لە پای ئەو خزمەت و ماندووبوونەیش بەڕێز مەسرور بارزانی لەچوارچێوەی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی تەواوی چین و توێژەکانی کوردستان بڕیاریدا تەواوی مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانە ئایینییەکان بکرێنە گرێبەست”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button