هه‌واڵ

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە و ئاڕاستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، “قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ. تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە”.

هەر لە ڕێنماییەکاندا هاتووە: “قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو ١٥٠ مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە و تاکوو مەودای ١٥٠ مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە”.

لە بەشێکی دیکەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ دووپات لەوە کراوەتەوە: “جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button