هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی: لەژێر هێرشێکی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکیین

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کەوتوونەتە بەر هێرشێکی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ناوبانگی دادگاکە.

 

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کەوتوونەتە بەر هێرشێکی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ناوبانگی دادگاکە و دەستبەردابوون لە تەواوکردنی ئەرکە دەستوورییەکان.

دادگاکە، هەروەها هێرشە میدیاییەکە بۆ ئەو بڕیارانەی دەگێڕێتەوە، کە “بۆ پاراستنی دەستوور” داویەتی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، دادگای باڵای فیدڕاڵی، هێرشە میدیاییەکە وەک هێرشێکی سیاسی پێناسە دەکات و دەڵێ، ئامانجەکەی زیانگەیاندنە بە ناوبانگی دادگای فیدڕاڵی و ڕەوایەتییەکەی. لەو ڕوانگەیەشەوە، جەخت لەسەر پێویستی لەبەرگرتنی ڕێکاری یاسایی دەکات وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر هێرشەکە و ڕێگرتن لێی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...