وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕادەگەیهنێت
هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕووسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوه پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: لینكی زهماله
-هەروەها بەهۆی ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەری زەمالەکە دەبێت، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکی لەبەردەست نابێت تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تاکوو دەرچوونی ئەنجامەکان، بە هیچ شێوەیەک پێشکەشکار سەردانی وەزارەت نەکات. هاوکات کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەوه پڕ بکاتەوە: لینكی كردنهوهی دۆسیهی ئهلیكترۆنی
-ئەو پێشکەشکارانهی فەرمانبەری حکومەتن، ئەگەر زەمالەی ڕووسیا بەدەستبهێنن، بەڵام مەرج و ڕێنماییەکانی ئاماژەپێکراوی خوێندنەکانی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
- بەکالۆریۆس:
– پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێویستە لە هیچ دامودەزگهیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
– بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆڕیی پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدهی زانستییان لە (85%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو پێشكهشكارانهشی کە داواکاری بۆ پسپۆڕیی ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدهی زانستییان لە (80%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەوانهشی کە داواکاری بۆ پسپۆڕیی ئەندازیاری پیشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدهی زانستییان لە (75%) کەمتر نەبێت.
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیاوه پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەی وردەکاریی زیاتر سەردانی مالپەڕی زەمالەکە بکەن.
- ماستەر:
– پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
– پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
– پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیاوه پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- دکتۆرا:
– پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
– دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
– کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.